پرسیاره‌کانی ئه‌ودنیا
_پرسیاره‌کانی ئه‌ودنیا_
ئه‌گه‌ر له وڵات و خاک و ئاڵایان پرسی
(چم پێ بڕاوه؟)
یه‌خه‌ی خوا ده‌گرم و
رایده‌تڵه‌کێنم.
ئه‌گه‌ر نۆره‌ی ئه‌وین هات
رووزه‌رد و شه‌رمه‌زار
سه‌ر داده‌نه‌وێنم!
_پرسیاره‌کانی ئه‌ودنیا_
ئه‌گه‌ر له وڵات و خاک و ئاڵایان پرسی
(چم پێ بڕاوه؟)
یه‌خه‌ی خوا ده‌گرم و
رایده‌تڵه‌کێنم.
ئه‌گه‌ر نۆره‌ی ئه‌وین هات
رووزه‌رد و شه‌رمه‌زار
سه‌ر داده‌نه‌وێنم!
بۆ ئەستێرەکەی شەوگاری تارم. بۆ (چ.ن) پێشکەشە.
تۆ کێی؟
کام پەپوولەی وێڵ
کام گوڵی کێوی؟
*
چ باڵدارێک پەلی گرتی و
کردتی بە مێرگەڵانی ئەو رووحە سیس‌بووەی من؟
مەلی بە جریوەی سەر لق و پۆپی دارستان
یان گەواڵە هەوری پەڕپەڕۆچکەی ئاسمان؟
*
تۆ کێی؟
چ دەنگێک نەرمانی گوێتی لەراندەوە و
ئاشنای ئەو دەنگە نزمەی منی کردی؟
دەنگی خوناوکەی باران
یان چۆڕەچۆڕی رنوە بەفری نساران؟
*
تۆ کێی؟
کام ئاشنا رێنوێنت بوو
وا شارەزا بەرەو ناخی دڵم رێ دەپێوی؟
تۆ کێی؟
ئەی پەپوولەی وێڵ
ئەی گوڵی کێوی؟!

حەسەن فیدایی ئەردەکانی
وەرگێڕ: ک.ج.هەڵوەدا
شەو، شەوی نووتەک
شەو، شەوی بێ‌نرخی بێدەنگ.
پیاوێک تەنیا و دڵاودڵ
دڕدۆنگ لەسەر دوورێیانی ماڵ و مەیخانە...
عاقیبەت داما لە تێفکرین،
قەرەپووڵێکی ناو گیرفانی دەست دایە:
شێر یا خەت؟
ئەگەر خەت هات بەرەو ماڵ و ئەگەر شێریش بوو، مەیخانە.
قەرەپووڵ خول دەخوات و شەو دەچڕژێنێ:
خەت!
پیاوی دڵتەنگ لە ئەنجام
سەرێکی لێ دەلەقێنێ:
- بە کلکی خێوی شێر و خەت،
ملی رێی مەیخانە دەگرێ...!
درۆم دەکرد پێم دەوتی
بە غیرەتی تۆوە نەبێ
حەستەمە خۆ لە لای ئەو خەمانە رانێم.
راستت دەوێ ئەگەر رۆژێک
خەفەت کەلێنان بتەنێ
لە دیوانە شیعرێک بەدەر
روو لە کەسی دیکە نانێم!

سروشتی رەنگین!
بارانی بەهار!
هاوین و پاییز!
سپیایی دانار دانار!
وییەن! بەرلین!
182 هەزار هاوار!
ئیڤڵ
چۆن نابێ بە قەترەیەک ئاو و
بە زەویدا ناچێتە خوار...
لە کڕێوە و تۆف و زریان‌دا
لە پاڵ کوورەی نێڵدراو،
ـ مێشک بەتاڵ و حەتاڵ ـ
.
.
خرپ خەوتووم...
.
سەری پەنجەی تەزیوی
خاتوونەکانی قەندیل
ئارامیان لێ هەڵگرتووم!

باڵای تفه‌نگ
هه‌ر هێنده به‌رزه
هه‌تاکوو ده‌لکێ به شانی بێگانه‌وه
کڵپه‌ی ئاگر
هه‌ر هێنده پیرۆز
تا ده‌خزێته خه‌ونی داگیرکه‌رانه‌وه!
بۆ: هه‌ميشه
1
من
له دوو وه‌رزی ساڵدا
شێت ده‌بم:
هه‌موو 25ی خاكه‌لێوه‌يه‌ك
په‌رييه‌ك
ده‌ستم لێ ده‌وه‌شێنێ
هه‌موو 28ی ره‌زبه‌رێكيش
جوانوويه‌ك
به سه‌رمدا ده‌حيلێنێ...
من
له دوو فه‌سڵی ساڵدا
شێت ده‌بم!
2
زاتی تاوان لە ناو دڵما نەگوورابو
منی شەیدای شیعر و شەکراوی وشە،
قڕ و قەپ بووم
ئەودەمانەی کە تۆ دەتگوت
هەر بە پووشێک شیعر و مێعران ناکڕم،
ئەگەر هه‌روا لەسەر بڕوای چەلانی
بێرەوە لام
ژنه ئه‌ڤینداره‌کانی قه‌ندیل
تیشک له ئاسۆ ده‌ڕننه‌وه
گوڵه سووره‌کانی بن به‌فر چه‌پک ده‌که‌ن
هاکا.. گه‌ردی به‌یانییه‌ک
به سه‌به‌ته‌ی گوڵ و رووناکییه‌وه
رژانه سه‌ر
شه‌قامه خه‌مگینه‌کانی ئامه‌د....
من به بانیپاڵ نه‌مردم
چه‌نگیزخان قڕی نه‌کردم
شاعه‌باس له بنه‌ی نه‌هێنام
تۆزی به با بوو، من هه‌ر مام
به شێر نه‌خورام، دێڵه‌ڕێوی
ده‌مخوا؟، های به کلکی خێوی!
گه‌ل خواردن گه‌لێ گرانه
نایبا ریخۆڵه‌ی ئه‌مانه
سه‌د ساڵ جوورابم، خورابم
قورسم، هه‌رگیز هه‌زم نابم
به‌رخ هه‌ر بن سه‌وه نابێ
رۆژێک دێ شاخی په‌یدا بێ
زه‌وی ده‌گۆڕێ و ده‌گه‌ڕێ
هه‌ر ده‌م دێنێته ڕوو په‌ڕێ
له‌و کونه‌وه بێ ئه‌و بایه
چۆن هه‌لێکی منیش نایه
_ مامۆستا هه‌ژار(قه‌ڵتێک له شیعری "من و بولبول") -
عێمران سەلاحی
- لەگوێن نامەیەک -
رەنگە دەستێک لە ئاوم بێنێتە دەر
رەنگە کەسێک دێڕەکانم بخوێنێتەوە
رەنگە پێلێکی سەرخۆش
بە رەوەزێکمدا بدات
دەمێک پیوار و
سەرێک خویا بووم
لەگوێن نامەی ناو بوتڵێک
هەڵوەدای دەریاکانی دنیا بووم...
ساڵی 1988
زستان
نه‌ورۆزی له‌بارچوو...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئازادی
میوانێکی هێند گه‌ڕۆکه
له هیچ شوێنێک بۆی ناکرێ
هه‌موو بارگه و بنه‌ی خۆی داگرێت
ئازادی
مناڵێکی هێند بزۆزه
له‌سه‌ر هیچ کورسیێکی ماڵۆچکه‌ی جیهان
قوونی تۆتکه ناگرێت!
---------------------------------------------------------------------------------------
شه‌فیعی که‌دکه‌نی
ئاوێنه! ئه‌ی گیانی من
داڵده‌م بده
دێمه لای تۆ، که‌س له ڕازی من ناگا
چرکه چرکی عومرم بۆته چوززه‌ی مێش
پێوه‌م ده‌دات و ده‌فڕێ
ئاخ!
چه‌نده به ئازار و ئێش!
-----------------------------------------------
من نه‌ک ته‌نیا هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم
جه‌سته‌ی سروشتیشم قوربانی بوو
ئه‌وه‌تا که‌رکووکی نازدارم
حه‌ڵه‌بجه‌ی ساڵه‌های ساڵ بێبههارم
ئاغه‌ره و زه‌ڕه‌شۆرانی* ههوشارم
من نه‌ک ته‌نیا هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم
جه‌سته‌ی سروشتیشم قوربانی بوو
که‌چی خواکان هه‌ر وا خاوه‌ن ماڵ و
منی کڵۆڵ هه‌ر وا قه‌رزدارم...
---------------------------------
* "ئاغه‌ره" و "زه‌ڕه‌شۆران" دوو گوندی ناوچه‌ی ههوشارن (تیکاب) که گه‌وره‌ترین کانی ئاڵتوونی رؤژهه‌ڵاتی ناوینیان تێدایه. ساڵانه نزیکه‌ی ۵ تۆن زێڕی خالیسی لێ ده‌ردێنن.
وان
لەو بارانی گوللە و چەکی مودێرنەدا
تۆپ و فڕۆکە و
تانکی نەیاران
پێمان نەوێران...
خودا لە بانی عەرشەوە
سەری سووڕ ما
هێزی هێنا لەسەر ئێمە تاقی کاتەوە
نەکا ئەو نەتەوەی لێ بووبێتە ئەشقیا
بەڵام فێڵی لێ کردین
یەکدابەدوو خۆ خستە ناو شار
نەیوێرا بێتە چیا!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ: هەوێنی کانیلەی شیعرم
1
من
له دوو وه‌رزی ساڵدا
شێت ده‌بم:
هه‌موو 25ی خاكه‌لێوه‌يه‌ك
په‌رييه‌ك
ده‌ستم لێ ده‌وه‌شێنێ
هه‌موو 28ی ره‌زبه‌رێكيش
جوانوويه‌ك
به سه‌رمدا ده‌حيلێنێ...
من
له دوو فه‌سڵی ساڵدا
شێت ده‌بم!
2
زاتی تاوان لە ناو دڵما نەگوورابو
منی شەیدای شیعر و شەکراوی وشە،
قڕ و قەپ بووم
ئەودەمانەی کە تۆ دەتگوت
هەر بە پووشێک شیعر و مێعران ناکڕم،
ئەگەر هه‌روا لەسەر بڕوای چەلانی
بێرەوە لام
دەیان دیوانی شیعرت لەبەر پێ سەربڕم!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو رۆژەی من لە دایک بووم
تەبایی چەکەرەی نەدابوو
مەتەرێز بوو بست بە بستی وڵاتەکەم.
هەراش بووم و هیچ لێزمەیەک
بەسەر خولیامدا نەباری
ئەگەر مردم
لە بن رەوەزێک بمنێژن
تکا دەکەم!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر ژینێکی‌تریان پێداین
لە خوا دەپارێمەوە
کاتێک زیندووم کاتەوە
زەوی بۆنی شیری خاوی لە دەم بێ
لەگەڵ جانەوەرات بەسەر بردن
فەرقی چییە
لەسەر دوو لاق بن یان چوار دەست و پێ؟!
ئەم گوڵووکانە
هێندەش سووک نین
چونکە هەر گوڵپەڕێکیان
سەدان وشەی شیعری منە!
Fujiwara hirotsugu
*
![]()
لەسەر ئەو هەموو گوڵەڕا
هەر عەوداڵی گوڵە
پەپوولە!
Ogiwara seisensui
رابیندرانات تاگۆر
ئەندێشە ترسنۆکەکان!
لە من مەترسێن
من شاعیرم
*تەپ و تۆزی وشە مردووەکانت لێ دەنیشێ
رۆحت بە بێدەنگی بشۆ
*
بێتوو دەرکە لە هەموو هەڵەکان پێوە دەیت
حەقیقەتیش لە پشت دەرکە دەمێنێتەوە
*مرۆڤەکان زاڵمن
بەڵام مرۆڤ
دڵڕەحمە
*باڵی باڵندە لە ئاڵتوون گرە
ئیتر قەت
ناگاتە تەشقی ئاسمان
*ئاوی جەڕۆکە دەرەوشێتەوە و
ئاوی زەریا لێڵە.
حەقیقەتی گچکە هێندێک قسەی روونی پێیە
حەقیقەتی گەورە بێدەنگیێکی مەزن
*
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئازار و ژان نوشتوویه بوو
بای منداڵی له‌سه‌ر شانم گرێی دا؛
په‌ڕۆی سه‌وزی دایم و ده‌رهه‌م
له‌به‌ر چاوم ده‌شه‌کاوه.
به گه‌نجێتی ڕه‌نگێکی سوور فێری کردم
گهردهلوولان ده‌سته‌مۆ که‌م
یه‌خه‌ی سینه‌ی پێ دابدڕم
په‌ڕۆ و پاڵی بده‌م به ده‌م باوه.
www.halvada.blogfa.com
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

له پاییزی ڕه‌نگ بزرکاو
له هاوینی به‌سه‌رچوو
له ڕێژنه‌ی شه‌تڵه بارانی به‌هارانی له من دوورێ
ساڵ دره‌نگه و
نرخی سه‌ر و سه‌ودام له‌گه‌ڵ گه‌ردووندا نییه
روو له کوێ که‌م
نه من کاڵای هاوریشمینم ده‌گاتێ
نه زستان له‌و تاقه ڕۆژه‌ی خۆی ده‌بوورێ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- ... -
سه‌رم پڕه
له هه‌ست و سۆز
...
مه‌گیرانی
به‌شیعرێکی
تازه ده‌که‌م!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عه‌یامێک بوو له تاران دابڕابووم
ئه‌و پێته‌خته‌ی سه‌رده‌مانێک
له ناو ده‌نگ و دووکه‌ڵیدا
جارێکی دیکه گوورابووم،
ئێستا که پاش هه‌شت نۆ ده ساڵ
له ئه‌ڵقه‌ی ده‌روازه‌ی ده‌ده‌م
_ که لام وابوو
دزێوی ره‌نگی ده‌گۆڕێ
قێز و بێزی هه‌ڵاواردن به‌سه‌رچوون _
ته‌نیا شتێک گۆڕاوه:
پشیله و چوارپێیه کانی پاپایی
قه‌ڵه‌وتر بوون!
(شیعرێکی کاڵ و کرچه، بۆ فرمێسکه‌کانی س . ک)
چه‌نده له به‌ختی من ده‌که‌ن
گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی سه‌ر شه‌قام؛
مردم هێنده ره‌نگی خه‌م
به به‌ژنی عومرما هه‌ڵگه‌ڕێ
وه‌رزی سووروساتیشم ونه
هۆ به‌هاری شه‌نگی دڵداریم!
"ئه‌م پاییزه‌م لێگه‌ڕێ..."
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

له‌وه‌تا ده‌غڵی ته‌مه‌نم
که‌وتۆته قه‌ف و گوڵه‌وه
سروه‌ی ژیان زۆر هێدیتر
به‌سه‌ر کێڵگه و خه‌له‌وخه‌رمانمدا ده‌شنێت
تێناگه‌م بۆ
ئامان نه‌کا چنیاری گه‌ردوون
ته‌ونی عومرم به‌راوه‌ژوو بچنێت!

جه‌سته‌م هێند گلاراوه
رۆحی ماندوومی
تێدا ئۆقره ناگرێ
من دڵنیام
داوی مه‌رگم له‌سه‌ر رێیه
به‌ڵام کام فریشته‌ی یاخی
زات ده‌کا ئه‌م کفنه قورسه‌م
له ئه‌ستۆ داگرێ؟
ن:شه‌فیعی‌كه‌دكه‌نی و:هه‌ڵوه‌دا«نزا»
له ناو سیپه سێوی دووكانێكدا
سێوێكی لاسووری ته‌نیشت سێوێكی سپی
بیری له نیشتمانی خۆی ده‌كرده‌وه...
.

ئه‌م چه‌ند كورته شیعره، كه له زمانی ژاپۆنیدا پێیان ده‌گوترێ «میجیكا ئوتا»،واته هه‌مان كورته شیعر، هی تۆیۆتامان و له‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رگیراون. هیوادارم له‌م ئاڵ و گۆڕی هه‌رێمی زمانه‌دا هه‌ر نه‌بێ كاكڵی شیعره‌كان نه‌شه‌مزابن ـ و زۆریش زه‌حمه‌ته ـ.
سه‌رچاوه: گیسوی رها ـ تویوتاما تسونو ـ حمید زرگرباشی ـ نقش خورشید 1380
1
ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌ی
فوو له چرا ده‌كات
له چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌دا
له قووڵایی شه‌وی پڕ ئه‌ستێره ده‌گات.
2
دوێنێكه ئه‌وده‌مانه
ده‌رێ تاریك بوو
كه‌چی ئه‌مڕۆ
له درزی ده‌لاقه‌وه هه‌ر تریفه ده‌ڕژێ
ره‌نگه دیسان به‌فر باریبێت.
3 دریژه ی هه یه...
گه‌مارۆی ژان
له دوریت خوێنی خه‌ستم چوویه پیاڵه
هه‌زاران مه‌رهه‌میش نووشته‌ی به‌تاڵه
ره‌زێكی سیس و ژاكاوه ده‌روونم
خه‌زانم گه‌یوه‌تێ و شه‌خته‌م له ماڵه
سه‌رت قاڵه و نه‌په‌رژایه ئه‌وینم
به كارگێڕی خه‌مت كردم حه‌واڵه
به‌ڵێنت دا وتم لوتفێ بفه‌رموو
وتت پێم سه‌رپشك به؛ ئاه و ناڵه ... دریژه ی هه یه
ـ هه‌ره‌س ـ 
ئه‌وه منم
به‌هار بێ به لامدا و
چاو له گوڵێكی دانه‌گرم؟
ئه‌وه منم
هاوين دزه بكا و
قوڵاغی سێبه‌رێكی هه‌ڵنه‌گرم؟
ئه‌وه منم
پاييز ره‌نگ مه‌زاد كا و
تابلۆيه‌كی لێ وه‌رنه‌گرم؟
ئه‌وه منم
زستان...
ئاخ... ئه‌وه منم
خه‌ريكه ده‌مرم؟!
وه ره با پیت بلیم ته نیایی من چه ند گه وره یه
له م ئه دریسه دا بیخوینه وه:
http://www.raman-media.net/158/r17.pdf

بۆ ژيان...... بۆ په‌يامبه‌ری ئاشتی
وه‌ك بيستوومه له وڵاتانی بێ‌دين
مه‌گه‌ر كوفر به‌ری چاو ليڵ بكا و
بوخچه‌ی تاريكايی بكرێته‌وه
تا له داري زڕ ده‌ست ده‌نه ته‌ور
كوێره‌كانيش پڕ بكرێته‌وه
به‌ڵام له وڵاتی به دين گنخاوی من
خوێندێره‌كانی مودێرن و
نه‌گريسه‌كانی به‌ربه‌ری
شه‌و و رۆژ قاسيدن
كام دار چرۆ ده‌ركا و
كامه كانی بپشكوێ
هه‌ڵكوتنه سه‌ری...
همیشه من دویده ام بسوی مسلخ غبار

از آن که گم نمی شوم در این غبار خسته ام
*****************
ئه‌گه‌ر به‌هار له‌بيری چوو
باڵای گه‌ردوون بشواته‌وه
ئه‌گه‌ر هاوين له‌بيری چوو
په‌رده له‌سه‌ر رازی هه‌تاو هه‌ڵداته‌وه
ئه‌گه‌ر پاييز له‌بيری چوو
دار و ده‌وه‌ن رووت كاته‌وه
ئه‌گه‌ر زستان له‌بيری چوو
به‌ژنی سروشت سپی پۆش كا
به‌ر له‌وه‌ی خه‌و بيباته‌وه
ره‌نگه منيش له‌بيرم چێت
ئه‌و كه‌سه‌ی تاڵانی كردم
به‌ڵێنيش بوو بمداته‌وه!

تيشكه ده‌يگوت
ئه‌گه‌ر خه‌م داستانێك بێ و
له ناو قه‌ڵايه‌كی پۆڵايين توند كرابێ
دوور و نزيك و سه‌ر قه‌ڵاش
به ته‌لدڕكی بڤه و
سانسۆريستی پڕ چه‌ك ده‌وره درابێ
هه‌موو جارێك ئاوخواردنه بۆی
ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆ بشكێنێ و
من بكاته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی خۆێ!

ئه‌گه‌ر لێم تووڕه بوويت
هيچ نا، هه‌ر
يادگاره‌كانم وه‌لا نێ و
وێنه‌كانم شرت و گوم كه
ئه‌گه‌ر بيرت كردم
هيچ نا، هه‌ر
وه‌ره و ئه‌م دلڕه‌قييه‌ش
فێري من كه!

چركه ساتێك روون و مه‌نگ
له پڕ
لێڵ و لێوانلێوی ده‌نگ
گوێسوانه‌كان پاكي گوێ به په‌ره‌نگ
زه‌وی خاو
هه‌وا خاو
دار و ده‌وه‌ن پڕ له ئاو
نه چاو لێك ده‌نرێ
نه دڵ ده‌سره‌وێ
ئاخ خوايه ئاخ
ئه‌م به‌هاره شێته‌م چه‌نده خوشده‌وێ...

من
له دوو وه‌رزی ساڵدا
شێت ده‌بم:
هه‌موو 25ی خاكه‌لێوه‌يه‌ك
په‌رييه‌ك
ده‌ستم لێ ده‌وه‌شێنێ
هه‌موو 28ی ره‌زبه‌رێكيش
جوانوويه‌ك
به‌سه‌رمدا ده‌حيلێنێ...
من
له دوو فه‌سڵی ساڵدا
شێت ده‌بم!
كه‌س به مني نه‌گوت
ئه‌و بايه بۆ هێند تووڕه‌يه
سه‌ر به دار و به‌رد و په‌ردوودا ده‌دا
تا ئێسته كه‌س نه‌يديوه هێنده به‌دخوو بێ
به‌ڵام بۆخۆم سووسه‌ی ده‌كه م
باي ئه‌وينداری باكووره
رێگه‌ی كه‌وتۆته باشوور و
تومه‌ز به لای گڵكۆی دوعادا ڕه‌ت بووبێ!
______________________________
_ (دوعا) كچه كوردێكي ئيزه‌دی بوو، ره‌دووی دڵداره موسوڵمانه‌كه‌ی كه‌وت. بنه‌ماڵه‌كه‌ی زۆر دڵڕه‌قانه كوشتيان.
ئێريش فريد 
مناڵان
هه‌ر به گاڵته
به‌رد له بۆقه‌كان ده‌گرن
بۆقه‌كان
به راستی
ده‌مرن!
پێناس

مێشكم پێنووسێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگه
مه‌ره‌كه‌بێكی تێكه‌ڵه
له شيله‌ی گوڵی
عه‌با به‌شانی شاره‌زوور و
له غوماری سه‌ر ته‌وێڵی
به‌رداشێكی مه‌ريوان و
له خه‌رمانه ڕه‌نگی به‌فر و خوێنی هه‌نده‌ران و
گڵمتكی سه‌ر گڵكۆيه‌كی گۆڕستانی بوداق‌سوڵتان.
جه‌سته‌شم، ده‌نگی له‌ت و په‌تی
باڵنده‌يێكی ئازادی ديله
سروودێكی له دورگه‌ی ئيمڕالييه و
نه‌غمه‌يه‌كی له گۆڕه‌پانی چوارچرا،
له خاكی بارزانه به‌سته‌يه‌كی و
چرپه‌يه‌كی گه‌يشتۆته ڤييه‌ننا.
(ئه‌م هايكۆيانه پێشتر له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه: http://www.nuxte.blogfa.com/) كامه‌ران هه‌ڵوه‌دا
1
به‌فر و باران 
له ڕكه‌ی ماچی زه‌ويدا
ده‌بنه شڵێوه
۲
هه‌ميشه
پڕ ئاون
هه‌ڵووژه‌كانی جيرانی قه‌ڕه‌ڵوو
3
ده‌بێ 
كچێك جێی هێشتبی
ده‌نا له‌م هايكۆيه ناگه‌ی
سوهراب سپیهری

له‌م ئادرێسه‌دا بيخوێنه‌وه:
دڵه! پيريت له‌به‌ره و هێز له به‌ده‌ن داده‌وه‌رێ
ته‌می سستيت به سه‌را دێ، په‌لووپۆت هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌وی ده‌يبينی له جێژوانی خه‌مان بێخه‌به‌ره
هه‌ر ئه‌تۆی نيته له جێژوانی دڵارام خه‌به‌رێ
لكی ده‌سماڵه بزه و پووڵه‌كه به پێیه‌وه تۆش
خه‌مه‌كه‌ت كه‌س نييه سه‌ر كاته سه‌ری؟ چاوی ده‌رێ!
1
الا ای مرگ! ![]()
جاودانه بمان
كه ميدان شه‌رمان
بی مجسمه نماند...
2
انتظار را می‌توان تفسير كرد،
در جوارِ تعفّن قانون،
اينك
كسی نشسته بر مُردار
وندكی بعد
در
نگاهِ كودكی
پدری بر دار!
چه‌پلێك شيعری ئاواره‌ی هه‌نده‌ران
وه‌رگێرانی : ك .ج _ هه‌ڵوه‌دا
مه‌حموود ده‌روێش
ئه‌ی نیشتمان
ئه‌وينی تۆ
له سێداره به‌ده‌ر
چيتری به من دا؟
ئه‌ی نیشتمانه‌كه‌م ئه‌ی نيشتمان!
چه‌نده جوانی
ها ... چاو لێ بسێنه،
دڵم لێ بسێنه،
دڵدارم لێ بسێنه!
2
بێرتولت برێشت
يارم چڵێكی دامێ
گه‌ڵای زه‌ردی پێوه بوو
ساڵ خه‌ريكه به‌سه‌ر ده‌چێ
به‌رهه‌يوانی شيعر
(به‌شێك له‌م مه‌يله‌و شيعرانه پێشتر له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.)
1
(نان و ئابڕوو)
ماڵ‌نووستنان
كۆته‌ڵی رۆژ
به میچی ژووره‌كه‌ما
هه‌ڵاوه‌سراوه
له‌تكێ نانم له‌به‌ر ده‌مه و
پریشكێكیش ئابڕوو
له چاوم‌دا قه‌تيس ماوه...
ـ......ـ
خه‌مم بوو به چريكه‌يه‌ك
رژايه نێو گه‌رووی «زيره‌ك»ه‌وه و
خه‌مم بوو به تريفه‌يه‌ك
بريقه‌بارانه له‌سه‌ر
دوندی چيای شيعری «په‌شێو»!
ورمێ ـ 16/7/83
- قه فه س –
دارستانێ رووی لێنام
له په‌ڕووپۆی باڵنده‌یه‌ک
قه‌فه‌سێکی بۆ چێکه‌م
ده‌نگی بێده‌نگی ئه‌و باڵنده‌یه
سه‌رمی کردۆته قه‌فه‌س و
هه‌تا هێزی هه‌یه ده‌چریکێنێ !
- کۆچ -
ئێسته تۆ له ته‌لارێکا ئه‌ژیت و
سۆزی من له زووخاڵێکا سه‌ر ئه‌نێمه‌وه
بێده‌نگی زه‌نگی ئه‌و کلێسه‌یه‌ی
قه‌ت لێنه‌دان رووی لێنه‌نابوو
خه‌وی لێ زڕاندووم و ئازارمدهدا
خۆ من یه‌که‌م جارم نیه
مێحرابێ پشتم تێده‌کات
به‌ڵام یه‌که‌مجاره به ویستی خۆم
ده‌س بۆ زه‌نگی کلێسه‌یه‌ک به‌رم و بڵێم :
به‌سه،
ئیتر لێمهده !
"روستا" 
حسرتِ یک بوی نمناک..
هق هقِ یک ابر دلگیر..
رونقِ سیلابِ کوچه
_خانه ی ما را تنوری
گردِ آن شوق حضوری..._
غفلتت ای رسمِ شیرین
بینهايت
بینهایت باد...
تهران-5/10/1381
(1)
گزينه ا‌ي از اشعار شيركو بی‌كس شاعر بزرگ كُرد.

ترجمه‌ي: ك.ج ـ هه‌لوه‌دا
نگاه: بيگمان شهرتِ «بي‌كس» بيشتر مديون اشعار بلندش است. اما اشعار كوتاه او هم از نمونه‌هاي زيباي شعر معاصرند و تنها در قياس با اشعار بلندش كوتاه مي‌نمايند. اشعار اين مجموعه كاملاً ذوقي گزينش شده و حكايت از بهترين‌هاي شيركو ندارد.
«خنجرها،بوسه‌ها و پيمانها»
اسب سفيد وحشي!
بر آخور ايستاده گَرانسر
انديشناكِ سينه‌ي مفلوك دشتهاست
اندوهناك قلعه‌ي خورشيد سوخته‌است
با سر غرورش، امّا دل با دريغ، ريش
عطر قصيلِ تازه نمي‌گيردش به خويش
"...وآب فروکاست وفرمان گذارده شدوکشتی بر جودی* قرارگرفت..."(هود/44)
ـ هه لوه دا ـ

تصاویر: کوه آگری در شمال کردستان (محل فرودآمدن کشتی نوح)
...ومن سرزمینِ نوح را خواندم
وآیین زردشت را گریستم
وبر قله ی افتخارِ مردانِ کوهستان
پرچم فتحِ رویا نشاندم
خدایا!
نفرین به تنهایی
.
.
.
-آه...زبانم لال- ؛
تو تنهایی!
1379