شێرکۆ بێکەس

پێم خۆشه حه‌فتا ساڵی‌تر بژیم. پێموایه زۆر حه‌یفه ئه‌لان بمرم. پێموایه زۆر بێهووده‌یه کابرا بێنن ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته بکێشێ، شت فێر بێ و له‌پڕ بیبه‌نه‌وه. من ئه‌لانه که ده‌توانم به کاری مرۆفایه‌تی بێم. زۆر شتم له‌ده‌س دێ. به‌ڵام ده‌بێ وه‌لایان نێم و بڕۆم. من عه‌سڵه‌ن له‌و ته‌رزه رۆیشتنه رازی نیم. (ئه‌حمه‌د مونزه‌وی _ پێڕست نووس)
*
بە بڕوای من سەفەری شێرکۆ بێکەس سەفەرێکی تەواو بێ‌وادە بوو. هەرچەند 73 ساڵ تەمەن، عومرێکی درێژە بەڵام بۆ پیاوی بێکارە و چاو لە دەر و دیواران، نەک بۆ کانییەکی زوڵاڵ کە هێشتا خوڕە و قەڵبەزەی بەردەوامە. بۆ شێرکۆ ئەو تەمەنە بە قەت باڵای ئازادی وڵاتەکەم کورتە. سەفەری شێرکۆ ناوەخت بوو چونکە ئەو ناسنامەی سەردەمێکی ئەو نەتەوەیە بوو. دەنگێک بوو کە خەریک بوو هێور هێور شوورە و دیوارە پۆڵایینەکانی نێوان میللەتانی دەبڕی و ئێمەی بە جیهان دەناساند. شەڕ و مەرگ بۆ چرکەساتێک گەلان دەناسێنن بەڵام قەڵەم هەتا تەمەنی هەڵدەکشێ گەشاوەتر دەشنێتەوە. شێرکۆ هێشتا شتی تازەی پێ بوو. ئەوانە‌ي دەیانخوێندەوە دەزانن. تازەش خەریک بوو بە بۆنەی نەوتی قوززەڵقورتەوە چاوی کامێراکانی ئەمپەریالیزم سووچێکی وڵاتەکەمیان دەئەنگاوت و دەرفەتی ناسرانمان زیادی کردبوو. هادی زیائوددینی شتێکی جوانی گوت: له شێرکۆ بێکه‌سه‌وه فیر بین که مرۆڤێک ده‌توانێ چه‌نده ئیش و خزمه‌ت بکات و ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنێت........
رۆحی شاد و سەفەری سڵامەت
پێشکه‌وتن به‌ره‌و دواوه ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریمانه. وه‌رن راوه‌ستین و ئاوڕ ده‌ینه‌وه له‌و ملیار مرۆڤه‌ی به‌جێماون.