گەمەی رۆژگار

شێخشەهابەدینی سوورەبەردی (شێخی ئیشراق) یەکەمین فەیلەسووفە کە بە زمانی فارسی باسی فەلسەفەی نووسیوە و هەتا ئێستاش کەس بەتەواوەتی سەری لە رەمزە فەلسەفیەکانی دەرنەچووە.
ئیبنی خەلەکان و شارەزووری دوو مێژوونووسی گەورە و باوەڕپێکراوی جیهانی ئیسلامن و کەس لەحاندیان ناتوانێ بڵێ لەل. بە زمانی شیرینی عەڕەبی باسی سوورەبەردییان کردووە.
سوڵتان سەلاحەدینی ئەییووبی ناودارترین شەڕی بۆ ئیسلام کرد، کە تا ئێستاش قووناوەکەی هەر بەردەوامە. سوڵتان ئەمری کوشتنی سوورەبەردی دەردەکا و دەستی زایری کوڕی بە خوێنی شەهابەدین سوور دەکا.
سەیری گەمەی رۆژگار کەن:
هەرپێنجیان کورد بوون. نەک بە رەچەڵەک. بەڵکوو بە مەوتەن و پێست و هێسک و خوێن. بەڵام ........... خراونەوە سندووقی نەمان یەکجاری!
+ نوشته شده در ۱۳۹۲/۰۴/۲۷ ساعت توسط کامهران ههڵوهدا
|
پێشکهوتن بهرهو دواوه تهنیا رێگهی رزگاریمانه. وهرن راوهستین و ئاوڕ دهینهوه لهو ملیار مرۆڤهی بهجێماون.