هەزار دەم بێکەنین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- سووکەڵە چاوخشاندنێک بەسەر "هەزار دەم بێکەنین"دا -
سهرچاوه: گوفاري مههاباد ژماره ۱۲۶

«هەزار دەم بێکەنین» نوێترین بەرهەمی نووسەر و هونەرمەند سەید یاسین قوڕەیشییە و لە رەشەمەی 1389دا بڵاو بۆتەوە. ئەم کتێبە کۆمەڵێک کاریکاتۆڕ و کاریکەلێماتۆڕی ئەو هونەرمەندەی لەخۆ گرتووە. لە پێشەکی ئەم کتێبەدا ئەم دوو وشەیە تا رادەیەک شی کراونەتەوە و لەم وتارە کورتەدا لێیان نادوێم. بەڵام چەند خاڵێک سرنجیان راکێشاوم، کە بە کورتی تیشکێکیان دەخەمە سەر.
بەر لە هەموو شت ئەوە بڵێم کە خواهەڵناگرێ زۆربەی کاریکەلێماتۆرەکانی قوڕەیشی لە کاریکەلێماتۆرەکانی باوکی کاریکەلێماتۆر باشتر و تەزوودەر ترن. بە تایبەت لە بابەتێک هەڵپێچان و پێوەنووسانی، کە لایەنێکی لاوازی بەرهەمەکانی شاپوورن، لەم بەرهەمەی قوڕەیشیدا نابیندرێ. ئەم کتێبە تاریف هەڵدەگرێ بەڵام چونکە بە نیاز نیم بە تاریفەوە نووسێم، لە کۆتایی ئەم بەشەدا چەند نموونەیەک بۆ بەڵگە دێنمەوە و بەس. ئەم فەریکە وتارە بۆ چەند خاڵێکیتر تەرخان دەکەم.
یەکەم:
لە سەردەمێکدا کە ئەو نووسینانە سەرکەوتوون...
پێشکهوتن بهرهو دواوه تهنیا رێگهی رزگاریمانه. وهرن راوهستین و ئاوڕ دهینهوه لهو ملیار مرۆڤهی بهجێماون.